AP ١٤٠١ سەرماوەز ٥ ١٠:٤٨

ڕێبەری باڵای ئێران:

دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات

دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: بەسیج تەنیا بۆ مەیدانی سەربازی نییە و دەبێ لە هەموو مەیدانەکاندا ئامادە بێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە بەسیجییەکان دیداریان کرد.

رێبەری لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە پێگەی بەسیج وتی: بەسیج دەبێ زیاترە لە ڕێکخراوەیەک و دەبێ لە هەموو مەیدانەکان ئامادە بێت.

وتیشیان: بەسیج لە مەیدانی سەربازیدا درەوشایەوە و ئامادەبوونب لە شەڕ گرێ کەرەوە بوو. پشتیوانی ئەرتەش و سوپا بوو. ئەزموونی بەسیج لە مەیدانی شەڕ پڕ شکۆ بوو.

بەسیج رێکخراوەیەکی سەربازی نییە و پێگەی باڵاترە. بەسیج فەرهەنگ و گوفتمانە. بیر و هزرە. ئەم فەرهەنگە واتا خزمەتی بێ چاوەڕوانی بە کۆمەڵگا و وڵات.

ئایەتوڵا خامنەیی رایانگەیاند: بەسیجی بوون واتا مەزڵۆم بوون بۆئەوەی کە مەزڵۆم رزگاری بێت. بینیتان لەم رووداوانەی دواییدا. بەسیجییە مەزڵۆمەکان خۆیان مەزڵۆم بوون بۆ ئەوەی نەهێڵن گەل لە لایەن هەندێ ئاژاوەچی خافڵ، نەزان یا مزۆر زۆڵمیان لێ بکرێت. خۆیان مەزڵۆم دەبن تا بەر زوڵم لە کەسانی تر بگرن.

بەسیج لە جوگرافیای سیاسی جیهانی ئیسلامدا پێگەی بەرزە.
بەرەی چەوسێنەری رۆژاوا سەبارەت بە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا یان رۆژهەڵاتی ناڤین گوێ قوڵاخە چونکوو ناوچەیەکی گرینگە و جووڵەی چەرخی سەنعەتی جیهانی رۆژاوا بەستراوە بە نەوتی ناوچەکەی ئێمەوە.

هەر بۆیە ئەوان ڕژێمی  داگیرکەری زایۆنی وەک بنکەی خۆیان لە ناوچەکە کردۆتەوە تاکوو شەڕ و داگیرکارییان هەبێت.

ئێران لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لە هەموات کرینگترە ، چونکوو سەروەت و سامانی لە هەموو ئەم وڵاتانە زیاترە و ئەوان لە سەر ئێران زیاتر هەستیارن.

ئێمە بە شۆڕشی ئیسلامی شوناسی بەندیواری و لارەمل بوون بە ئەم یکا، ئینگلیز و ئێستعمارمان کردە باج نەدان و لە سەر پێ خۆ وەستان.

شۆڕشی ئێمە دڵی گەلانی دراوسێ و ناوچەکەی گۆڕی. دوژمنان هەموو کارێکیان کرد بۆ لەناو بردنی شۆڕش بەڵام زانیان دژوارە بەرەو ڕووبوونەوەی ئێران.

-ئەوان دەیانەویست عێراق، سووریا و حزبوڵای لوبنان لە ژێر ڕکێفیاندا بێت بەڵام نەیانتوانی . ئەمریکاییەکان تێچووی کات و پارەی زۆریان خەرج کرد گورز لە ئێران بدەن نەیانتوانی.

 ئێستا دەردەکەوێت بۆچی دوژمن بە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی دوو و سێ بوو. بعرجام دوو واتا دوژمن دەبێ بە تەواوەتی لەناوچەکە بچێتە دەرەوە. بەرجام سێ واتا ئێران بەڵێن بدات هیچ‌ چەکێکی ستراتێژی سەرەکی بەرەهەم نەهێنێت و پەهپاد و مووشەکی نەبێت.

هەموو ئاژاوەچی و تیرۆریستێک دەبێ سزا بدرێت، بەسیج نابێ خۆی سنووردار بکاتەوە بە کاری ورد. ئاژاوەچی سەرقامکی هەر ئەو‌کەشانەیە کە لە پیلانە گەورەکەدا شکستیان هێنا و جۆرێکی تر هاتنە مەیدان. بەسیج دەبێ بزانێ کە شەڕی سەرەکی لەگەڵ ئیستکباری جیهانیە.

 هەندێ کەس دەڵێن دەبێ بۆ تەواو بوونی ئاژاوە لە گەڵ ئەمریکا کێشەمان چارەسەر بکەین یان دەڵێن دەبێ دەنگی گەل ببیسن. بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کێشەکان چارەسەر نابێت. و دەنگی گەلیش ئەوەیە کە لە رێپێوانی 13ی گەڵاڕێزان بیسترا.لە ناشتنی تەرمی شەهید سلێمانی و شەهیدانی پارێزەری ئاسایش بیسترا.

News ID 44259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha